قورئان لە پرۆگرامی Word دا

قورئان لە پرۆگرامی Word دا
زۆركەس كە تایبی ئایەتەكانی قورئان دەكات، بەهۆی شارەزا نەبوونی بەسەر قورئان و زمانی عەرەبیدا بە هەڵە تایبی دەكات، بۆ چارەسەركردنی كێشەی تایب كردنی قورئان، پرۆگرامی Quran in word لەلایەن كۆمەڵەی زانایانی ئیسلامی داندراوە كە بە ئاسانی و بێ هەڵە قورئان تایب دەكات. فۆنتی تایبەكەشی وەك فۆنتی قورئانە، واتە فۆنتی "عوسمان تەها" هەروەها لەو كاتەدا كە تایب دەكات بە ئینگلیزیش وەریدەگێڕێ.
كە پرۆگرامەكەت دابەزاند راستەوخۆ دەچێتە ناو پرۆگرامی wordەوە، لە بەشی مینۆكانی پرۆگرامی word دا، مینۆیەك زیاد دەبێ بەناوی Al-quran. پاشان بۆ ئەوەی كە ئەو ئایەتەی كە مەبەستتە بینوسی، لەسەر مینۆكە كلیك دەكەی و فەرمانی Get Arabic هەڵدەبژێری. دواتر پەنجەرەیەكی بچووك دەكرێتەوە كە لەو پەنجەرەیەدا سەرەتا دەبێ ناوی سورەكە بنووسی، پاشان ئایەكە، بەڵام پێشنیاردەكەم ئێوە ژمارەی سورەكە بنووسن باشتر دەگەنە ئامانج.
بۆ دابەزاندن ئەم لینكە لێبدە

http://www.tebyan.net/download/quran_in_word_1.3.878.html
Top