كێشەی دابەشكردنی میرات بەسەر پاشماوەكانی مردوودا، یەكێكە لە كێشە سەختەكانی ناو فیقهی ئیسلامی، لە كێشەی میراتدا دەبێ ئەوەی میراتەكە دابەش دەكات، لە بیركاریدا زۆر شارەزا بێ، ئەگینا تووشی هەڵە دەبێ. پرۆگرامی mawareeth كە بەكارهێنانەكەی زۆر ئاسانە تایبەتە بە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە. تەنیا ئەوەندە بەسە كە ئێوە ناوی كەسەكە بدەنە پرۆگرامەكە، پاشان بە وردی وەڵامی پرسیارەكانی پرۆگرامەكەوە بدەنەوە. تاكو بە وردی پرۆگرامەكە وەڵامی پێویستتان بداتەوە. ئەو پرۆگرامە لەلایەن كۆمەڵەی زانایانی ئایینی فیقهی ئیسلامی دروستكراوە، لەگەڵ هەردوو ئاینزای سونی و شیعی یەكدەگرێتەوە. بۆ دابەزاندن ئەو لینكە لێبدە: http://www.persiangig.com/pages/download/?dl=http://sooza.persiangig.com/other/mawareeth.zip