چونییەتی فێنك راگرتنی پارچەكانی كۆمپیوتەر

چونییەتی فێنك راگرتنی پارچەكانی كۆمپیوتەر
چونییەتی فێنك راگرتنی پارچەكانی كۆمپیوتەر
یەكێك لەو گرفتە سەرەكییەكانەی كە لە كاتی كاركردن بە كۆمپیوتەر دێتەپێش، گەرم بوونی لە رادەبەدەری پارچەكانی كۆمپیوتەرە، گەرمبوونی پارچەكان دەبێتە هۆكاری ئەوەی كۆمپیوتەرەكە بەتەواوی تێك بچێ، بۆ كەمكردنی گرفتی گەرم بوون پێویستە ئەم شێوازانە بگرنە بەر.
- گەر كۆمپیوتەر بۆ ماوەیەك بەكار ناهێنن پێویستە بیكوژێننەوە.
- لە كاتی كڕینی كۆمپیوتەردا پێویستە گرنگییەكی زۆر بە پاوەری باش بدەن.
- كاتی دانانی CPU لە كۆمپیوتەردا پێویستە هەندێك هەویری (سیلیكین)ی تێبكرێ بۆ ئەوەی كە گەرم دانایەت.
- باشتر وایە كۆمپیوتەر لە شوێنێكی فێنك دابندرێ، دانانی كۆمپیوتەر لەبەر تیشكی خۆر یان هەر گەرماییەكی دیكە زیانی زۆرە.
- هیچ كاتێك كۆمپیوتەر یان لاپتۆپ لەسەر شتی نەرم وەك بەتانی یان بالیف دامەنێن چونكە ئەوە دەبێتە هۆی گیرانی كونی هەواكەی.
- كەیسی كۆمپیوتەر لە شوێنێك بێت كە دوور بێت لەتۆز و خۆڵ.
Top