بۆ راگرتن و پاراستنی وێنە دیجیتالییەكان

بۆ راگرتن و پاراستنی وێنە دیجیتالییەكان
بۆ راگرتن و پاراستنی وێنە دیجیتالییەكان
ئەم پرۆگرامە بەكاربێنن
داتاكانی سەر كۆمپیوتەرەكەت جا دەق بێ یان فایلی ڤیدیۆیی و وێنەیی تاكەكەسین و زۆر لە فایل و داتاكان تەنیا حەز دەكەن خۆتان بیانكەنەوە و كەسی دیكە نەتوانی سەیریان بكات، بەتایبەتی فایلە وێنەییەكان. هەندێك جار راگرتنی ئەلبومە دیجیتالییەكان لەلات زۆر گرنگە و وێنەكانت ئەوەندە نهێنین كە حەز ناكەی كەسانی نزیكی خۆشت بیان بینن، كەوایە بۆ پاراستنی وێنەكانتان چ دەكەن؟ باشترین پرۆگرام بۆ راگرتنی وێنەكانتان پرۆگرامی Privacy Photo Albumە. ئەو پرۆگرامە بەتایبەتی بۆ ئەوانە داندراوە كە حەز ناكەن كەس وێنەكانتان ببینن. گەر ئەو پرۆگرامە دابەزێنییە سەر كۆمپیوتەر تەنانەت ئەوكاتەی كە یەكێكیش فایلێكی وێنەیی كۆپی دەكاتە سەر فلاش میمۆری و دەیدزێت لە كۆمپیوتەری دیكەش ناتوانێ بیكاتەوە.
پرۆگرامی ناوبراو دەتوانێ ئەلبومی جۆراوجۆر لە وێنەكانتان دروست بكات و پاشان كۆدی نێهنی واتە پاسوۆردی لەسەر دابنێت. بۆ دابەزاندنی ئەو پرۆگرامە بە خۆڕایی دەتوانی ئەو لینكە http://coolstuff.ws/software/prphotoalb
لێبدە و پرۆگرامەكە دادەبەزێنە سەر كۆمپیوتەرەكەت.
Top