پرینتەرێك حیبری ناوێت

پرینتەرێك حیبری ناوێت
پرینتەرێك حیبری ناوێت
پرینتەر ئامرازێكی لاوەكی كۆمپیوتەرە، كە داتاكان لە كۆمپیوتەرەوە دەخاتە سەر كاغەز. یەكێك لە گرفتەكانی پرینتەر حیبرەكەیەتی كە تاراددەیەك گرانباییە، حیبر هەیە زۆر لە ئامێرەكە نرخی لەسەرترە. لەم دواییانە كۆمپانیایەك بیری لەوە كردۆتەوە كە لە بری حیبر، پرینتەرێك بەرهەم بێنێ كە بە ناوكی قەڵەم رەساس ئیش بكات. ئەو پرینتەرە قەلەم رەساسە بچووك و شكاوەكان ورد دەكات و ناوكەكەی لە دارەكە جیادەكاتەوەو وەك حیبر بەكاری دێنێ. لە خاڵە سەرنجڕاكێشەكانی ئەو پرینتەرە ئەوەیە كە پاك كەرەوەشی لەگەڵدایە، ئەو پاك كەرەوە دەتوانێ ئەوەی پرێنتی كردووە بە تەواوی بیسڕێتەوە.
Top