مۆبایلی 14 میگاپیكسلیش هاتە بەرهەم

مۆبایلی 14 میگاپیكسلیش هاتە بەرهەم
مۆبایلی 14 میگاپیكسلیش هاتە بەرهەم
هەروەك زۆر جاران لە فایلی ITدا ئاماژەمان بەوەداوە، كە مۆبایل ئیدی هەر لە بازنەی ئامێرێكی پێوەندی گرتن دا بەرتەسك نەماوەتەوە، بگرە وەك كامێرا و ریكۆردەر و كۆمپیوتەر...تاد سوودی لێوەردەگیرێ. هیچ جێگەی گومانیش نییە رۆژ بە رۆژ توانا و خزمەتگوزارییەكانی ئەو ئامێرە زیاتر دەبن.
لەم رۆژانەدا كۆمپانیای Altek كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی كامێرای دیجیتالییە، مۆبایلێكی هێنایە بەرهەم كە توانای وێنەگرتنی 14 میگاپیكسلە، هەرچەندە باشترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایل، وەك نۆكیا و سامسۆنگ مۆبایلەكەیان لە 12 میگاپیكسل تێنەپەڕیوە. ئەو كامێرا مۆبایلە كوالیتی فیلم گرتنی HDیە و خاوەنی زوومی ئۆپتیكالە. جگە لەتوانای كامێراكەی، مۆبایلەكەش سیستەمی Wifiی لەسەرە.
Top