پرۆگرامی Uninstall Expert تایبەت بە سڕینەوەی پرۆگرامەكان

پرۆگرامی Uninstall Expert تایبەت بە سڕینەوەی پرۆگرامەكان
پرۆگرامی Uninstall Expert تایبەت بە سڕینەوەی پرۆگرامەكان
ئەوانەی لەسەر كۆمپیوتەرەكەیان پرۆگرام و گەمەیەكی زۆر دادەبەزێنن، لە ئاكامدا دەبێتە هۆی ئەوەی كە خێرایی كۆمپیوتەر دابەزێت و هەروەها شوێنێكی زۆریش لە هاردی كۆمپیوتەرەكە بەوە داگیر بكرێت. دەستەواژەیەك هەیە دەڵێ: دابەزاندنی پرۆگرام ئاسانترە لە لابردنیان. هەرچەندە خودی سیستەمی كۆمپیوتەر لە بەشی كۆنترۆڵ پەنەڵدا بەشێكی هەیە بەناوی Add/remove بەڵام لەو بەشەدا تەنیا دایراكتەری پرۆگرامەكە دەسڕێنەوە، هێشتا فایلە زیادییەكانی پرۆگرامەكە لەسەر كۆمپیوتەر دەمێننەوە كە بەشێكی زۆر لە هاردەكە داگیر دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كۆمپیوتەر خێرایی دابەزێت. زۆر پرۆگرام هەن كە ئەركیان سڕینەوەی پرۆگرامەكانی ناو كۆمپیوتەرە، رەنگە یەكێك لە باشترین پرۆگرامەكان پرۆگرامی Uninstall Expert بێت، گەر هەر پرۆگرامێك بەو پرۆگرامە بسڕیەوە دڵنیابە كە پرۆگرامەكە بەتەواوی سڕاوەتەوە. خێرایی پرۆگرامەكەش زۆر لەسەرێیە.
Top