N98 وەك بەهێزترین هاندی نۆكیا

N98 وەك بەهێزترین هاندی نۆكیا
N98 وەك بەهێزترین هاندی نۆكیا
پاش ئەوەی كۆمپانیای نۆكیا كە یەكێكە لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بەرهەمهێنی مۆبایل، رێكلامێكی زۆری بۆ مۆبایلە نوێیەكەی كرد، لە ئاكامدا لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا هاندە نوێیەكەی نۆكیا كە سەربە زنجیرەی Nـەكانە و دوایین هاندی زنجیرەی Nـە كە بە N98 ناسراوە، كەوتە بازاڕ.
گرنگترین تایبەتمەندی هاندی N98 كامێرا 12 میگاپیكسیلەكەیەتی كە كوالیتیەكەی لە جۆری HDیە. كامێراكەی فلاشی زینۆنی هەیە، بەكارهێنەر دەتوانێ لە شوێنە تاریكەكانیش بە كوالیتی بەرز وێنە بگرێت.
N98 دەكرێ بە كێبڵی تایبەتی خۆیەوە لە تەلەڤزیۆن یان پرۆژكتۆر پێوەند بكرێت و وێنەكانی سەر مۆبایلەكە لەسەر تەلەڤزیۆن نیشان بدرێن. ئەو هاندە لە تەكنەلۆژیای Dolby digital سوود وەردەگرێ و ئەو دەنگانەی لەسەر تەلەڤزیۆن بڵاوی دەكاتەوە كوالیتی زۆر لەسەرێیە. بەهۆی ئەو هاندەوە دەتوانی سەیری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیس بووك و تویتەر بكەی. بەكارهێنەر دەتوانی وێنە و فیلمەكانی كە بەو مۆبایلە گیراون هەر لەوكاتدا بیخاتەسەر تۆڕی ئینتەرنێتەوە. بەهۆی ئەو هاندەوە دەتوانی سەیری چەندین تەلەڤزیۆنی ئاسمانی بكەی. گەر سوودی لێوەرنەگیرێ باتری مۆبایلەكە تاكو 400 كاتژمێر دەخایەنێ، بەڵام لەكاتی قسەكردندا تەنیا 720 خولەك دەخایەنێ. میمۆری هاندی N98، 16 گیگابایتە.
Top