پرسیار و وەڵام لەبارەی كۆمپیوتەرەوە

پرسیار و وەڵام لەبارەی كۆمپیوتەرەوە
پرسیار و وەڵام لەبارەی كۆمپیوتەرەوە
• چۆن دەكرێ ویندۆز 7 و ویندۆز XP پێكەوە لەسەر كۆمپیوتەرێك دابەزێندرێن. بێئەوەی كە ویندۆز7، ویندۆزیXP تێكبدات؟
- لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەكرێ بڵێین گرفتێكی ئەوتۆ نایەتە پێش، بەڵام دەبێ لەسەرەتادا ویندۆز XP لەسەر درایڤی C دابەزێنن و پاشان ویندۆز7 لەسەر درایڤی D دابەزێنن. بەڵام ئاگادار بن لەكاتی دابەزاندنی ویندۆزی دووەمدا فەرمانی فۆرماتكردنی ئەو درایڤە نەدەن كە ویندۆزی یەكەمی لەسەردابەزێندراوە.
• چۆن دەكرێ لەنێو فلاش میمۆریدا فایلی Auturun.inf كە بەهیچ جۆرێك ناسڕدرێتەوە بسڕینەوە. تەنانەت ئەنتی ڤایرۆسیش نایسڕێتەوە و بە ڤایرۆسی دانانێ. هەروەها دواتر هەر فلاش میمۆریەكیش دەخەینەسەر ئەو كۆمپیوتەرە تووشی ئەو گرفتە دەبێت؟
- راستە ئەو فایلە هەموو ئەنتی ڤایرۆسێك ناتوانێ بیسڕێتەوە، بەڵام ئەنتی ڤایرۆسە بەهێزەكان دەتوانن بیسڕنەوە. دەكرێ بڵێین ئەو فایلە Autorun.inf فایلێكی ڤایرۆسی نییە، هەندێك لە فلاش میمۆرییەكان خۆیان ئەو فایلەیان تێدایە بۆ ئەوەی كە ئۆتۆماتیكی كاتێك دەخرێنە سەر كۆمپیوتەر بكرێنەوە. بۆ سڕینەوەی فایلی Autorun.inf لە پرۆگرامێكی زۆر بچووك كە لە ئەنتەرنێتدا بەخۆڕاییە سوود وەربگرن، ئەو پرۆگرامە Autorun Removerیە و بە ئاسانی ئەو فایلە دەسڕێتەوە.
Top