حەز دەكەی وێنەی پیری خۆت ببینی

حەز دەكەی وێنەی پیری خۆت ببینی
حەز دەكەی وێنەی پیری خۆت ببینی
مرۆڤ هەمیشە حەزی كردووە كە بزانێ لە داهاتوودا چۆن دەبێت، سەردەمی پیری ئەو چ جۆرێكە، لەسەردەمی تەكنەلۆژیای سەردەمدا ئەو خەیاڵەی مرۆڤ بۆتە راستی. بە بەرهەمهاتنی پرۆگرامێكی كۆمپیوتەری كە مرۆڤ لەسەردەمی پیریدا نیشان دەدات ئیدی بیركردنەوەی لەسەردەمی پیری خەیاڵ نییە. رەنگە تۆش یەكێك بی لەوانەی كە بزانی سەردەمی پیریت چۆنە.
پرۆگرامی ProphecyMaster روخساری سەردەمی پیری هەر كەسێك نیشان دەدات. لەراستیدا بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێ بزانی سەردەمی پیریتان شێوەتان چۆنە. هەرچەندە پرۆگرامەكە دەڵێت روخساری مرۆڤ تاكو 20 ساڵ پیرتر دەكات، بەڵام لە راستیدا وانییە بگرە هەر وێنەیەك دابنێی، وێنەی تەمەنی پیری كەسەكە نیشان دەدات. بۆ نموونە ئەگەر وێنەی منداڵێكیش دابنێی هەر تەمەنی پیری نیشان دەدات نەك تەمەنی گەنجی. هەروەها دەتوانی بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە وێنەی پیری خۆت راستەوخۆ لە رێگای ئیمێلەوە بۆ دۆستانت بنێری.
Top