بۆ ئەوەی كە مۆبایلەكەت نەدزرێ

بۆ ئەوەی كە مۆبایلەكەت نەدزرێ
بۆ ئەوەی كە مۆبایلەكەت نەدزرێ
مۆبایل پێداویستییەكی ژیانی رۆژانەیە، جگە لە پەیوەندی گرتن چەندین كاری وەك كامێرا و راگرتنی داتاكان و نووسینەوەی یادداشتەكان و...هتد پێ دەكرێ، بۆیە دەبێ زۆر بەباشی بیپارێزین، بەڵام جار هەیە مۆبایلەكەمان دەدزرێ یان ونی دەكەین رەنگە بۆ زۆر كەسیش ئەوە هاتبێتە پێش. لە كاتێكی ئاوادا كە دزەكە مۆبایلەكەمان ناداتەوە و ناشزانین لە كوێیە چ بكرێ. بۆ ئەم مەبەستە پرۆگرامی mobile Guardian وەڵامدەری ئێوەیە.
پاش ئەوەی كە پرۆگرامەكەت دابەزاندنە سەر مۆبایلەكەت، مۆبایلەكە تەنیا سیم كارتەكەی تۆ دەناسێ و هیچ سیم كارتێكی دیكە قبوڵ ناكات، بەڵام دەبێ جگە لەو ژمارەیەی خۆت ژمارەیەكی دیكەشی پێ بدەی بۆ ئەوەی كە ئەگەر دزرا پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بگرێت. هەركەسێك كە سیم كارتی دیكە بخاتە سەر هاندەكە، ئەو پرۆگرامە بەبێ ئەوەی كە كەس هەست پێ بكات، SMSێك بۆ ئەو ژمارەیە دەنێرێ كە پێشتر دەست نیشانت كردووە و ژمارەی سیم كارتەكە و شوێنی نیشتەجێوونەكەی رادەگەیەنێت. هەروەها پێنج ژمارەی كە دزەكە پەیوەندی پێوەكردوون و پێنج ژمارە كە ئەوان پەیوەندی بەوەوە كردووە بۆ ئەو ژمارەیەی كە بۆت دیاری كردووە دەنێرێ.
Top