چارەسەری دابەزینی خێرایی مۆبایلەكەت

چارەسەری دابەزینی خێرایی مۆبایلەكەت
چارەسەری دابەزینی خێرایی مۆبایلەكەت
هەموو شتێك هەروایە، ئامرازە ئەلكترۆنییەكان لە كۆمپیوتەرەوە بگرە تاكو مۆبایل پاش ماوەیەك ئەو كارایی و خێرایی پێشوویان نامێنێ، بۆ نموونە هاندێكی مۆبایل كە پێشتر خێرایی زۆر باش بوو، بەڵام ئێستا بەم شێوازە نییە، پرۆگرامەكان بە درنگەوە دەكرێنەوە، گرفتی دابەزینی خێرایی مۆبایل لە كارت میمۆری سەرچاوە دەگرێ، هەربۆیە پێویستە كارت میمۆرییەكەت هەروەك هاردی كۆمپیوتەر Defragment بكەیەوە، واتە رێكی بخەیەوە. بۆ ئەم مەبەستە كارت میمۆرییەكەت لە رێگای Ram riderەوە بە كۆمپیوتەر پەیوەندی بدە و پاشان كلیكی راست لەسەر كارتی میمۆرییەكە بكە و دوایین فەرمان واتە Properties هەڵبژێرە. دواتر فەرمانی Tools هەڵبژێرە. ئێستا دوگمەی Defragment now لێبدە، دوای دیفراگ كردن خێرایی هاندەكەت دەچێتەوە سەرێ.
Top