پانكە بێ پەڕەكانی داهاتوو

پانكە بێ پەڕەكانی داهاتوو
بۆ فێنك بوونەوە لە هاوینێكی گەرمدا زۆر ئامراز هەن، وەك موبەریدە، سپلیت و پەنكە.. هەرچەندە پەنكە بۆ سەردەمێكی گونجاو دەبێت كە گەرما هێشتا هێڕشی نەهێناوە. چۆنییەتی كاركردنی پەنكەش بۆ هەموو كەس روونە، پەنكەكە بە خێرایی دەسوڕێ و بەهۆی پەڕەكانی پەنەكەوە بایەكی فێنك دروست دەبێ.

كەچی لەم دواییەدا جۆرێك لە پەنكە دروستكراوە كە لە تەكنۆلۆژیای Air Multiplier سوود وەردەگرێ و هیچ جۆرە پەڕێكی تێدا نییە، سەیر لەوەدایە لەو پەنكەیەدا هەوا فێنكتر و زۆرترە. هەرچەندە ئێستاكە ئەو جۆرە پەنكەیە نرخەكەی زۆر لە موبەریدەیەك زیاترە.
Top