ئەم پرۆگرامە كۆمپیوتەرەكەت خێراتر دەكات

ئەم پرۆگرامە كۆمپیوتەرەكەت خێراتر دەكات
بۆ دابەزینی خێرایی كۆمپیوتەر زۆر هۆكار هەن، بەشێك لەهۆكارەكان بەستراونەتەوە بەو پرۆگرامانەی كە لەگەڵ دەستپێكی هەڵبوونی كۆمپیوتەر ئەكتیڤ و چالاك دەبن. ئەگەر زۆربەی ئەو پرۆگرامانەی كە زەروری نین ئەكتیڤ نەبن و دابخرێن، بێگومان خێرایی كۆمپیوتەر زۆر دەچێتە سەرێ. بۆ نموونە پرۆگرامی یاهوو مسەنجەر ئەگەر لەكاتی دەستپێكی داگیرسانی كۆمپیوتەردا دانەگیرسێ خێرایی كۆمپیوتەر زیاتر دەبێ.
بۆ ئەوەی كە بزانی كام پرۆگرام ئەكتیڤە، دەبێ لە بەشی RUN ویندزدا دەستەواژەی Msconfig تایب بكەی و لەو پەنجەرەیەیدا كە دەكرێتەوە، بچۆ سەربەشی statup. لەوێدا لیستی ئەو پرۆگرامانە دەبینی كە ئەكتیڤن. بەڵام گەر بتهەوێ بە شێوازێكی ئاسانتر ئەو ئەركە ئەنجام بدەی، باشترین رێگا چارە پرۆگرامی statup organizerە. ئەو پرۆگرامە بەراستی لە زۆربەی پرۆگرامە هاوشێوەكانی خۆی بە سوودترە. بەشێكی گرنگ لەو پرۆگرامەدا هەیە كە ناوی ئەو StartUp Guardە. كاری ئەو بەشە ناسینی ئەوپرۆگرامانەیە كە بەشێوەیەكی نایاسایی ئەكتیڤ دەبن و دەبنە گیروگرفت لەویندۆزدا.
توانا تایبەتییەكانی پرۆگرامی StartUp Organizer:
- گێڕاندنەوەی ویندۆز بۆ هەلومەرجی پێش گۆڕانكاری.
- نیشاندانی لیستی پرۆگرامەكانی ستارت ئاپ بەرەنگی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی كە باشتر بیاندۆزیەوە.
- كۆنترۆڵی بەشە جۆراجۆرەكانی ستارت ئاپ بەهۆی سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیی نوێ.
- خێراكردنی ویندۆز.
Top