خۆراك و سووككردنی شەكەتی

خۆراك و سووككردنی شەكەتی
شەكەتی دەروونی Emotional stress زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بە ڕێگەی پەیڕەوكردنی ستایلێكی خۆراكییەوە دەتوانیت كە تا ڕاددەیەكی زۆر شەكەتی دەروونی سووكتر بكەیت. سەرەتا هەوڵ بدە كە دووركەویتەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی كە مادەی كافائین Caffeine لەخۆدەگرن وەكو شوكولاتە، قاوە، چای، كاكاو، نوشابە گازدارەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان، بەلای كەم بۆ ماوەی یەك هەفتە یان تا كاتی سووكبوونی شەكەتی دەروونی، پاشان ئەگەر هەستتكرد كە بارە دەروونییەكەت بەبێ كافائین باشترە، ئەو كاتە هەوڵ بدە كە بە یەكجاری واز لە خواردن و خواردنەوە كافائینییەكان بهێنیت، بەڵام ئەوەش لە یاد مەكە كە لەوانەیە هەست بە چەند نیشانەیەك بكەیت لە لەشتدا لەپاش وازهێنان لە كافائین بۆ نموونە، سەرئێشەیەكی توند كە بە گشتی پاش تێپەڕبوونی 18 كاتژمێر بەسەر ڕاگرتنی كافائین سەرهەڵدەدات و بۆ ماوەی یەك تا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت پاشان لەخۆیەوە نامێنێت. جگە لە كافائین، هەوڵ بدە كە كاربۆهیدراتی ئاڵۆز یان نیشاستە پتر لە شەكرەكان بخۆیت، هەروەها بڕێكی باشی سەوزە و میوە بخۆ. بەم شێوەیە و بە جۆراوجۆركردنی خۆراك گوشاری دەمارەكان و هەستكردن بە هیلاكی سووكتر دەبێت. دڵنیابە لەوەی كە ڕۆژانە زێتر لە هەشت پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، چونكە كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە ماندووبوون و ناڕحەتی دەروونی.
Top