3 ستوونە سەرەكییەكەی دابەزاندنی كێش

3 ستوونە سەرەكییەكەی دابەزاندنی كێش
ڕیجیمی خۆراكی بە كەمكردنەوەی كالۆری لە خۆراكی ڕۆژانەدا Low energy diet، سەرفكردنی وزە بە جوولە و وەرزش، گۆڕان لە ستایلی ژیاندا سێ ستوونی زانستی سەرەكین بۆ دابەزاندن و كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش بە مەرجێك لەژێر چاودێری دكتۆردا بێت. لەم سێ خاڵە بترازێت هیچ ڕێگەیەكی زانستی سەلامەت نییە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش. قەڵەوی مەترسی بۆ تەندروستی هەیە، كەسانی قەڵەو بە مەبەستی بەلاوەنانی مەترسییەكان و باشتركردنی تەندروستییان هەوڵی دابەزاندنی كێشی لەشیان دەدەن، بۆیە پێویستە كە هەرگیز ڕێگەیەكی هەڵە هەڵنەبژێرن كە زیان بە تەندروستییان بگەیەنێت. جگە لە وردەكارییەكانی ڕیجیم و وەرزش و گۆڕینی ستایلی ژیان، پەیڕەوی چەند خاڵێكی سادە بكە بۆ نموونە: ڕاستەوخۆ پێش هەر سێ ژەمە سەرەكییەكەی خۆراك پەرداخێك ئاو بخۆرەوە، لە سەرەتای ژەمەكاندا سەلاتە یان میوە بخۆ تاكە كەمتر ئەو خۆراكانە بخۆیت كە وزەی زۆر لەخۆدەگرن وەكو سەموون و برنج و گۆشت و ئەلبان و شیرینی، هەرگیز ڕاستەوخۆ لەپاش ژەمێكی خۆراكدا پاڵ مەكەوە، هەتا پاڵكەوتنیش لەپاش ژەمە سەرەكییەكانی خۆراكدا لەوانەیە كە ڕۆڵی هەبێت لە زیادبوونی كێشی لەش، دەتوانیت كە جوولەی سادە نەك وەرزش لەپاش ژەمی خۆراك ئەنجام بدەیت، خۆراك لەسەرەخۆ بخۆ ئینجا زووتر هەست بە تێربوون دەكەیت بە پێچەوانەشەوە خواردن بە پەلە دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێش چونكە هەستی تێربوون درەنگتر دەبێت.
Top