زوو لەبیرچوونەوە

زوو لەبیرچوونەوە
تا ئێستا بەساڵاچوون هۆكاری سەرەكی و سروشتییە بۆ زوو لەبیرچوونەوە Forgetfullness. تەنیا خودی نەخۆشی ئەلزهایمەر Alzheimer>s بە دەگمەن دەبێتە دەبێتە هۆی زوو لەبیرچوونەوە، بەڵام چونكە ئەم نەخۆشییە لەگەڵ پیربووندا سەرهەڵدەدات بۆیە گەلێك كەس پێیانوایە كە كێشەی زوو لەبیرچوونەوە پەیدا دەكات، لەوكاتەی كە تەمەن هۆكاری سەرەكییە. جگە لە پیربوون هۆكارەكانی تری زوو لەبیرچوون بریتین لە: كەمخوێنی، خەوزڕان لەبەر هۆكارە دەروونییەكان، پەستی و نیگەرانی. بۆ خۆپاراستن لە گرفتی زوو لەبیرچوونەوە، جگە لە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان، هاوسەنەگی خۆراك ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بەهێزكردنی توانایی وەبیرهاتنەوە یان لەبیرنەكردن بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B2 و ئاسن و زینك و چەوری لە جۆری ئۆمیگا3، بۆ نموونە شیر و ماستی بێ چەوری یان كەم چەوری، پەتاتە، پاقلەمەنییەكان، ماسی. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە مەشقی وەرزشی هەوایی یارمەتیدەرە بۆ تیژبوونی وەبیرهاتنەوە بەوەی كە بڕێكی باشتری ئۆكسجین بۆ شانەكانی مێشك دابین دەكات و میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز كە زۆر پێویستن بۆ چالاكبوونی فرمانی خانەكانی مێشك.
Top