بەهای خۆراكی بیبەری تیژ

بەهای خۆراكی بیبەری تیژ
بە گوێرەی نوێترین لێكۆڵینەوەیەكی ئوسترالی، بیبەری تیژ Chili peppers و بەهاراتە تیژەكانی تر Chili spicesرۆلیان هەیە لە سووتاندنی وزە لە لەشدا، ئەمە سەرەڕای كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن و ئاستی هۆرمۆنی ئینسولین و تاودانی كرداری زیندەپاڵ یان میتابۆلزم Metabolism واتە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزە، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرفكردنی بڕێكی زیاتری وزە، دەرەنجام كێشی لەش بەرەو كەمبوونەوە دەچێت. ماددە گرنگەكەی ناو بیبەری تیژ بەناوی كاپسیاسین Capsaicin فاكتەری سەرەكییە لە تاودانی تێكڕای میتابۆلیزم لە لەشدا و زیاد سووتاندنی كالۆری لەپاش ژەمە خۆراكییەكاندا. بیبەری تیژ ئاستی هۆرمۆنی ئینسولین لە خوێندا نزم دەكاتەوە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە هێشتنەوەی شەكری خوێنیش لە ئاستێكی جێگیردا. بیبەری تیژ سیفەتی دژەئۆكسان و دژەهەوكردنی هەیە، ئەمەش سوودی زۆری هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆلكە سەربەستەكان Free radicals كە لە ئەنجامی كرداری ئۆكساندا پەیدا دەبن و زیانێكی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن. دەتوانیت بیبەری تیژ و بەهاراتی تیژ بخەیتە خۆراكتەوە لەجیاتی چەوری بە مەبەستی زیادكردنی چێژی خۆراك.
Top