كام خۆراك ئەگەری تێنووبوون زیاد دەكات؟

كام خۆراك ئەگەری تێنووبوون زیاد دەكات؟
ئەگەر بڕی خوێ لە خۆراكدا زیاتر بێت، ئەوا زووتر و زیاتر هەست بە تێنووبوون دەكەین، هەروەها بە گوێرەی خۆراكی تیژ Spicy foods و خۆراكی چەور. هەوڵ بدە كە خۆراكی پرۆتینی و خۆراكی چەور كەم بخۆیت بەتایبەتی لە ژەمی ئێواراندا، چونكە ئەو خۆراكانە كاتێكی زۆریان پێویستە تاكو بە تەواوی هەرس بكرێن، كەچی خۆراكی كاربۆهیدرایتی بەگشتی بۆ هەرسبوونێكی تەواو كاتێكی كەمتری دەوێت. نوشابە گازدارەكان بەتایبەتی بیبسی و كۆلا ماددەی كافائینیان Caffeine لەخۆدەگرن كە هانی گوچیلەكان دەدات بۆ زیاتر دەردانی ئاو، بەمەشەوە هەستی تێنووبوون زیاتر دەبێت، جگە لە خواردنەوە گازدارەكان ماددەی كافائین لە گەلێك خواردن و خواردنەوەی تردا بە ڕێژەی جیاواز هەیە وەكو قاوە، چای، كاكاو، شوكولاتە، خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks. ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن بریتین لە: زەیتوون، جیبس، پیتزا، دۆشاوی تەماتە، خۆراكی خێرا، كیتچەپ و ساس، ترشیات، هەروەها خۆراكە قوتووبەندەكان بەتایبەتی گۆشت و مریشك و ماسی قوتووبەند، هەروەها خۆراكی ڕێستورانتەكان بەگشتی ڕێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن.
Top