نیكۆتین

نیكۆتین
نیكۆتین Nicotine كە لەناو گەڵاكانی تووتندایە دەبێتە ئەگەری ڕاهاتن جا بە جوینی تووتن یان هەڵمژینی بە جگەرە یان بە نێرگلە دەگاتە خانەكانی مێشك. سەرەڕای هەموو خراپییەكانی، ئەمە نیكۆتینە وا لە جگەرەكێشەكان دەكات كە نەتوانن وازی لێ بێنن. ئایا دەزانی كە لەوانەیە دڵۆپێك نیكۆتین كەسێك لەناوببات، بۆیە وەكو بكوژی مێروو بەكاردەهێنرێت. هەر جگەرەیەك نزیكەی 10میللیگرام نیكۆتین لەخۆدەگرێت، بەڵام لەبەرئەوەی كە جگەرەكێش تەنیا بڕێك دوكەڵ لە جگەرەیەكدا هەڵدەمژێت و سییەكان هەموو ئەم بڕە هەڵنامژن تەنیا 2-1 میللیگرام نیكۆتین دەگاتە لەش. جگە لە كاریگەرییەكانی لەسەر خانەكانی مێشك، نیكۆتین دەبێتە ئەگەری تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، واتە كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ شانە و ئەندامەكانی لەش. هەروەها نیكۆتین هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان. ئەوە ماوە بڵێین كە جگەرەی ئەلیكترۆنیش بەدەر نییە لە نیكۆتین.
Top