بەهای خۆراكی پەتاتە

بەهای خۆراكی پەتاتە
پەتاتە Potatoesسەرچاوەیەكی هەرزانە بۆ وزە و سوودبەخشە بۆ تەندروستیت ئەگەر بە شێوەیەكی تەندروستییانە ئامادە بكرێت، بۆ نموونە ئەگەر بیكوڵێنیت، بەڵام بە سووركردنەوە لە رۆن یان بە شێوەی جیبس نەخێر. راستە زیاد خواردنی پەتاتە قەڵەوت دەكات، چونكە پەتاتە بە گشتی رێژەیەكی بەرزی لە نیشاستە و رێژەیەكی كەمی لە پرۆتین تێدایە، ئەگەر لە رۆن یان زەیتیشدا سووربكرێتەوە یان لەگەڵ مایۆنێز و كەرە یان كرێم تێكەڵ بكرێت، ئەوا بڕێكی زیاتری وزە دەبەخشێت. پەتاتە سەچاوەیەكی باشە بۆ چەندین ڤیتامین و كانزا، هەروەها بڕێكی باشی ریشاڵ بەتایبەتی ئەگەر بە تفرەوە بخورێت. یەك دانە پەتاتەی مام ناوەندی نزیكەی 150كالۆری لەخۆدەگرێت. پەتاتە كە بە پلەیەكی گەرمی زۆر بەرز ئامادە بكرێت یان لەناو زەیتێكی زۆر گەرم سووربكرێتەوە رێژەی ماددەی ئەكریلەماید Acrylamide تێیدا زیاد دەبێت، ئەم ماددە ژەهراوییە لە زۆربەی خۆراكە نیشاستەییەكاندا پەیدا دەبێت كە بە پلەیەكی گەرمی زۆر ئامادە دەكرێن و لەوانەیە كە پێوەندی هەبێت بە تووشبوون بە شێرپەنجە. پەتاتە ماددەیكی كیمیایی تری تێدایە بە ناوی سۆلانین Solanine كە رێژەكەی لەناو پەتاتەدا بەرز دەبێتەوە لەكاتی بەركەوتنی پەتاتە بە تیشكی خۆر و رەنگی پێستەكەی سەوز دەبێت، ئەمەش چێژی پەتاتە تاڵ دەكات و دەبێتە ئەگەری زیادبوونی ئازار لە جومگەكاندا.
Top