نەخۆشی دڵ لە ئافرەتدا

نەخۆشی دڵ لە ئافرەتدا
نەخۆشی دڵHeart disease بەوە ناسراوە كە نەخۆشییەكی پیاوانە، چونكە زیاتر دوچاری پیاوەكان دەبێتەوە، بەڵام بەم دواییە لەبەر زیادبوونی هۆكارە هاندەرەكان و ریسكەكان نەخۆشی دڵ لە ئافرەتدا لە زیادبووندایە، بۆ نموونە زیادبوونی گوشار و سترێسەكانی ژیان، جگەرەكێشان، قەڵەوی، كەمی جووڵە و مەشقی بەدەنی، جۆری خۆراك هۆكاری هاندەرن. ئافرەت لە پاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی عادە Menopause بە هەمان رێژەی پیاوان ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ لێدەكرێت لەبەر كەمبوونەوەیەكی توندی هۆرمۆنەكانی مێیینە پاش پوكانەوە و پەككەوتنی هێلكەدانەكان بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen. نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ Corornary heart disease باوترین نەخۆشی دڵە لەم تەمەنەدا كە حاڵەتێكی درێژخایەنە و بریتییە لە تەسكبوونەوەی یەكێك یان پتر لەم خوێنبەرانەی دڵ، ئەمەش دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ ماسولكەی دڵ. نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ لە ئافرەتدا لەوانەیە كە چەندین ساڵ بێ نیشانە بێت و ئافرەت دركی پێ نەكات تەنیا لەو كاتەدا دەستنیشان بكرێت كە لەبەر هەر هۆیەك پشكنینی لە لایەن دكتۆر بۆ ئەنجام بدرێت.
Top