خــۆراك بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر

خــۆراك بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر
ئایا دەزانی كە هەندێك جۆری خۆراك پێستت لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر دەپارێزن بەوەی كە چەندین ماددەی دژەئۆكسان Antioxidants لەخۆدەگرن. بیبەری رەنگاوڕەنگ Colored peppers بۆ نموونە بیبەری سەوز، سوور، زەرد، نارنجی جگە لە رەنگە جوانەكانیان چێژێكی شیرین و خۆشیان هەیە. ئەم رەنگە سروشتییانە بۆ رێژە بەرزەكەی ماددە كارۆتینۆیدەكان دەگەڕێتەوە كە ماددەی دژەئۆكسانن و لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین A و خانەكانی پێستیش دەپارێزن. كولەكەی زەرد Yellow squash ماددە كارۆتینۆیدەكانی تێدایە كە شانەكانی پێست لە كارگەرییە خراپە دەرەكی و ناوەكییەكان دەپارێزن. تەماتەی سووری گەییو Ripe red tomatoesلایكۆپێن Lycopene كە رەنگە سوورەكەی تەماتە لەخۆدەگرێت و دژەئۆسكانێكی بەهێزە و رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی گلاندی پرۆستات و پاراستنی خانەكانی پێست لە كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر. شووتی Watermelon بە رێژە بەرزەكەی ماددەی لایكۆپێن كە رەنگە سوورەكەی داوەتێ شانەكانی پێست فێنك دەكاتەوە لە هاویندا كە خۆر گەرمتر و تیشكدارتر دەبێت. چای سەوز Green teaدژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت كە كاریگەرییەكانیان بریتین لە: خۆپاراستن دژی شێرپەنجە، پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە هەردوو جۆرەكانییەوە UVA و UVB. كاكاو Cocoa نزیكەی 712 ئاوێتەی دژەئۆكسانی بەهێز لەخۆدەگرێت كە هەندێكیان خانەكانی پێست دەپارێزن، بۆ نموونە فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids، رۆژانە پارچەیەك لە شوكولاتەی تاریك بخۆ كە رێژەی كاكاوەكەی لە 70% كەمتر نەبێت. تووی رەش و مۆر Blue and purple berries چەندین ماددە گرنگیان تێدایە كە پێست لە كاریگەری تیشكی خۆر دەپارێزن.
Top