بەهای خۆراكی خەیار

بەهای خۆراكی خەیار
ئەگەرچی زۆربەی هەرە زۆری خیار Cucumbers لە ئاو پێكهاتووە، بەڵام هێشتا ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت. خیار سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین A، C، ترشی فۆلیك یان ڤیتامین B9. توێكڵە سەوزەكەی خیار رێژەیەكی بەرز لە ریشاڵی رووەكی لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەند كانزایەكی وەكو مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، مۆلبیدینیۆم Molybdenum، سیلیكۆن. كانزای سیلیكۆن بە بڕی كەم بۆ لەش پێویستە، بەڵام گرنگی زۆری هەیە بۆ شانە بەستەرەكان كە لەشی مرۆڤ بە یەكەوە دەبەستنەوە. خواردنی خیار زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی سافی پێست و پاراستنی لە گەلێك نەخۆشی بەتایبەتی ئاوسانی پێستی بەری چاوەكان و خۆربردن Sunburn. خیار، ڤیتامین C و ترشی كافائیك Caffeic acidلەخۆدەگرێت كە كاریگەرییان هەیە دژی خڕبوونەوەی ئاو لە لەشدا، بۆیە خیار راستەوخۆ دەخرێتە سەر پێست بۆ سووككردنی نیشانەكانی هەوكردن و سووتانی پێست و بۆ سووككردنی ئاوسانی دەوری چاوەكان.
Top