كام خۆراك لە پاشێودا ئەگەری تێنووبوون زیاد دەكات؟

كام خۆراك لە پاشێودا ئەگەری تێنووبوون زیاد دەكات؟
هەر چەندە كە بڕی سۆدیۆم یان خوێ لە خۆراكدا زیاتر بێت هێندە زووتر هەستی بە تێنووبوون دەكەیت، هەروەها بە گوێرەی خۆراكی تیژ Spicy foods و چەور. هەوڵ بدە كە خۆراكی پرۆتینی و خۆراكی چەور كەم بخۆیت لەكاتی پاشێودا، چونكە ئەو خۆراكانە كاتێكی زۆریان پێویستە تاكو بە تەواوی هەرس بكرێن، كەچی خۆراكی كاربۆهیدرایتی بە گشتی بۆ هەرسبوونێكی تەواو كاتێكی كەمتری دەوێت. نوشابە گازدارەكان بەتایبەتی بیبسی و كۆلا ماددەی كافائینیان Caffeine تێدایە كە هانی گوچیلەكان دەدات بۆ زیاتر دەردانی ئاو، بەمەشەوە هەستی تێنووبوون پەیدا دەكات، هەروەها جگە لە خواردنەوە گازدارەكان ماددەی كافائین لە گەلێك خواردن و خواردنەوەی تردا بە رێژەی جیاواز هەیە وەكو قاوە، چای، كاكاو، شوكولاتە، خواردنەوەی وزەبەخشەكان Energy drinks. گەلێك خۆراك رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن بۆ نموونە زەیتوون، جیبس، پیتزا، دۆشاوی تەماتە، خۆراكی خێرا، كیتچەپ و ساس، ترشیات، هەروەها خۆراكە قوتووبەندەكان بەتایبەتی گۆشت و مریشك و ماسی قوتووبەند، بەگشتی خۆراكی رێستورانتەكان رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن. هەوڵ بدە هەر لەپاش رۆژووشكاندندا تا كاتی نووستن و پاشان لەكاتی پاشێودا بڕێكی زۆری ئاو بخۆیتەوە. بڕێكی باش لە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر بخۆ، چونكە جگە لە رێژەیەكی بەرزی ئاو گەلێك ماددەی سوودبەخش لەخۆدەگرن وەكو ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان، هەروەها دووركەوە لە خۆراكی تیژ كە هەستی تێنووبوون زیاتر دەكەن.
Top