گۆشەی دانیشتن

گۆشەی دانیشتن
گەلێك كەس لەبەر دانیشتنی ناڕێك یان دانشتنێكی ناتەندروستییانە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دوچاری پشت ئێشە دەبن. راستە پشت لەسەر بڕبڕەكاندا جێگیرە، بەڵام ماسوڵكەكانی پشت رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە هێشتنەوەی هاوسەنگی و جوولەی پشت بە هەموو ئاراستەكاندا. ماسوڵكەكان لەبەر چەندین هۆكار تووشی گرژبوون دەبن و ئازار یان پشت ئێشە پەیدا دەكەن. ئەوانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە بەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەردا دادەنیشن، ئەو فەرمانبەرانەی كە ئیشی ئۆفیس دەكەن، قەڵەوەكان و ئەوانەی كە لەبەر هەر هۆیەك بۆ ماوەیەكی زۆر دادەنیشن، هەروەها ئەوانەی كە دوچاری خزینی كڕكڕاگەی نێوان بڕبڕەكان Disc prolapse بوون و ئەوانەی كە تووشی داڕووشانی جومگەكانی بڕبڕەكان O.A بوون لەگەڵ ئەوانەی كە تووشی پووكانەوەی یان لاوزی ئێسك بوون، هەتا كەسانی ئاسایی دانیشتن بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت پێویستە گرنگی زۆر بە شێوازی دانیشتن و هەڵبژاردنی كورسی گونجاو بدەن. وا باشە كە گۆشەی نێوان قەد و رانەكان لە 125 پلە كەمتر نەبێت، لای خوارەوەی پشتی كورسییەكەش كەمێك بۆ لای پێشەوە چەماوە بێت.
Top