شەكرە و كۆلیستیرۆل ژیان دەخەنە مەترسییەوە

شەكرە و كۆلیستیرۆل ژیان دەخەنە مەترسییەوە
رێژەی كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە Diabetes و ئاستی كۆلیستیرۆلی بەرز لە هەرێمی كوردستاندا رێژەكەی لەسەرێیە. نەخۆشی شەكرە بە تەنیا، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا، مەترسی هەیە بۆ ژیان، بەڵام نەخۆشی شەكرە لەگەڵ ئاستی كۆلیستیرۆلی بەرز، پێكەوە مەترسییەكەیان گەلێك زیاترە. كەسێك كە ئەو نەخۆشییانەی هەبێ، وەك مرۆڤێكی ئاسایی كە تووشی نەخۆشی دڵ هات، هەست بە ئازاری سینگ، واتە (سینگە كوژێ ) ناكات. (سینگە كوژێ ) ئازارێكی یەكجار توند و سەختە، بەهێزترین پیاو لە جوولە دەخات و بەرگەی ناگرێت. نەخۆشانی شەكرە( وەكو بەشێك لە ئاڵۆزییەكانی شەكرە كە بە تەواوی كۆنترۆل نەكرابێت) ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە كەسانی ئاسایی زیاترە. بۆ ئەوەی كە لەو نەخۆشییانە دوور بیت، پێویستە كە بە وردی چاودێری ئەو خۆراكەی دەیخۆیت بكەیت، بەتایبەتی لە بواری چەورییەوە. هەروەها دەبێ پشكنینی شەكر بكرێت كە لە خورینی ئاستەكەی پتر نەبێت لە 126ملگم \دێسیلیتر و پاش خواردن پتر نەبێت لە 250 ملگم \دێسیلیتر، سەرەڕای پشكنینی چەوری خوێن و پشكنینی كلینیكی لە لایەن دكتۆر بۆ دڵنیابوون لەوەی كە تووشی بەزربوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ نەهاتووە .هەروەها دەبێ چاودێری كێشی لەش بكەیت و بە هێچ شێوەیەك توخنی جگەرە و خواردنەوەی ئەلكهول نەكەویت، جگە لەوەش رۆژانە یەك كاتژمێر وەرزشی رۆیشتنی خێرا بكات . نابێ كۆلیستیرۆلی گشتی خوێن (كۆلیستیرۆلی باش و خەراپ) لە خورینی لە200 ملگم \دێسیلیتر پتر بێت.
Top