مــنارەی هەولـــــێر لـــە وێنەیەكی كۆندا

مــنارەی هەولـــــێر لـــە وێنەیەكی كۆندا
چەندین شوێنەواری كۆنی كوردستان ساڵانێكە هەن و ماونەتەوە، ئەمڕۆش مێژوویەكی پڕ سەروەرییان هەیە، لە گشت شار و تەنانەت گوند و شارۆچەكەكانیش كاری لەم جۆرە هەیە و ماوەتەوە، كوردستان وەك وڵاتێكی گەشتیاری، دەكرێت سوودێكی گەورە لە شوێنە گەشتیاری و كۆنەكان وەربگرن و بیكەن بە ئاسەوارێكی كۆن و جوان، بەبێ ئەوەی دەستكاری تازەكردنەوەی بكەن، چونكە بە دەستكاری كردن بەها ئاسەوارەكەی لە دەست دەدات و دەبێتە شوێنەوارێكی مۆدێرن، یەكێك لەو شوێنە ئاسەوار و كۆنانەی كوردستان، منارەی چۆلیی شاری هەولێرە، كە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (1190 تاوەكو 1222)زایینی دروست كراوە، ئەویش لە سەردەمی سوڵتان موزەفەر، دوای ئەو چەندین ساڵە، ئێستا منارەی هەولێر نۆژەن كراوەتەوەو جوان كراوە، كە درێژیی ئێستای دەگاتە (26) مەتر، ئەوەی سەیرە كە ئەو وێنەیە لە ساڵی (1957) گیراوە و كە دەوروبەری منارە چۆڵەوانی بووە و وادیارە لەو سەردەمە عەرەبانە و ئوتومبێلیش هەبووە.
Top