دیكۆر و ڕەنگی تایبەت بە ژووری نووستن بۆ تازە لەدایكبووان

دیكۆر و ڕەنگی تایبەت بە ژووری نووستن بۆ تازە لەدایكبووان

ڕاستە ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ پزیشكی منداڵان ئامۆژگاریی دایك و باوكان دەكات كە منداڵی تازە لەدایكبوو لەگەڵ خۆیان لە یەك ژووردا بهێڵنەوە، بەڵام پێویستە لەسەر شوێن و پێخەفی جیاواز بن.

ئەندازیاری دیكۆركاری ناوماڵ (تاڵا زۆك) لە دیمانەیەكدا بۆ (Sayidaty.net) دەربارەی خواستی خانمانی دووگیان بۆ هەڵبژاردنی دیكۆری ژووری نووستنی منداڵەكانیان، و حەز و ئارەزووی بەدەستهێنانی مۆبیلیات و ئیكسسواراتە جوانەكان كە ڕەچاوی تەندروستیی منداڵان قسە دەكات. لەو ڕووەوە ئاماژەی بە هەندێك ڕەنگ لە دیكۆری ژووری نووستنی تازە لەدایكبووەكاندا دەكات، وەك: سپی، ڕەنگی گوێزی، خۆڵەمێشی، خۆڵەمێشی كەمێك مەیلەو بێجی، و كۆمەڵێك ڕەنگی خاكیی سووك، یان سەوز، پرتەقاڵی و شین، هەروەها دەڵێت، سێ ڕەنگی كۆتایی دەوڵەمەند و سەرنجڕاكێشن، و تەواوكەری ڕەنگە سەرەكییەكانن.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top