ڕۆیشتن و ژیان لەسەر دار

ڕۆیشتن و ژیان لەسەر دار

 ئەمانە گەلی (بانیا)ن لە دۆڵەكانی (ئامۆ) لە ئەسیوپیا دەژین، ئەمانە زۆربەی ژیانیان لەسەر پێچكەداری بەرز بەڕێ دەكەن، دەڵێن ئەمە بۆ خۆپاراستنە لە دڕەندەكان، زیرەكترینیان لەم كارە بە بەهێزترینی هۆزەكە هەژمار دەكرێت، مناڵەكان لە بچوكییەوە هەوڵی فێربوونی ئەم كارە دەدەن. ئەم دارە پێ دەگوترێت (دۆنجا) لە درەختێك دروست دەكرێت كە پێ دەڵێن (دۆنجا)، درێژییەكەی دەگاتە دوومەتر و نیو، لە ژێرەوە ئەستوورە و لە سەرەوە باریكتر دەبێتەوە. بەڕێوەچوون لەسەر ئەم دارە لای ئەم خەڵكە بە پیاوەتی و هێز هەژمار دەكرێت، تەنانەت بۆ هاوسەرگیریكردنیش پێویستە گەنجەكان ماوەیەكی زۆر لەسەر ئەم دارانە بەڕێوە بچن تا دڵی كچەكە بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.

 

Top