ســــه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى پێشوازی له سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/6/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌وپێدانيان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا نيشان دا.
باقرى، سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه ئاسانكارى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له ده‌وازه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه پيرۆزه ئايينييه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئێرانى به وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتىی و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوون.

