ماڵئاوایی لە وشكبوونەوەی پێستی دەستەكانت بكە لە وەرزی هاویندا

ماڵئاوایی لە وشكبوونەوەی پێستی دەستەكانت بكە لە وەرزی هاویندا

دەستەكان زۆرترین بەركەوتنیان بە كەلوپەلەكان هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، هەر لە سووتانی بە تیشكی خۆر تا دەگاتە خۆڵ و تۆز، لێرەدا ئاشناتان دەكەین بە كرێمێك كە خۆت ئامادەی بكەیت.

پێكهاتەكانی: كەوچكێك زەیتی گوێزی هیندی، كەوچكێك هەنگوین، كەوچكێك ئاوی لیمۆ، چەند دڵۆپێك زەیتی بادەم، كەپسولێك لە ڤیتامین E.

سەرەتا زەیتی گوێزی هیندی لەسەر ئاگرێكی كەم گەرم بكە تا دەتوێتەوە، پاشان هەنگوین و ئاوی لیمۆ و زەیتی بادەمی تێبكە و بە باشی تێكەڵیان بكە، دواتر ناوەڕۆكی كەپسولی ڤیتامین E بۆ ناو تێكەڵەكە زیاد بكە، تێكەڵەكە بكەرە ناو قاپێكی بچووكی پاك و بەجێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە.

چۆنێتی بەكارهێنان: دەستەكانت بە باشی بە ئاو و سابون بشۆ، پاشان بە نەرمی وشكی بكەرەوە، بڕێكی پێویست كرێم بدە لە دەستەكانت و بە یەكسانی بەسەر هەموو پەنجەكانتدا دابەشی بكە، دەستەكانت بە جووڵەیەكی بازنەیی بۆ ماوەی پێنج خولەك مەساج بكە، تا كرێمەكە بە تەواوی هەڵدەمژرێت.

ئەم پرۆسەیە دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێكدا دووبارە بكەرەوە.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top