بۆ زانیاریت: رۆیشتن لە كاتی خەو

بۆ زانیاریت:  رۆیشتن لە كاتی خەو

توێژینەوەیەكی نوێ لێكۆڵینەوە لە چالاكیی مێشكی ئەو كەسانە دەكات كە تووشی نەخۆشی parasomnia) دەبن، واتا ئەو حاڵەتەی كە خەڵك لە نێوان خەو و بەئاگابووندا دەمێننەوە، زۆرجار كاردانەوەی لە هەڵسوكەوتە ئاڵۆزەكانی وەك پیاسەكردن یان قسەكردن بەدەم خەوەوە هەیە. تیمەكە تاقیكردنەوەیان بۆ دۆزینەوە و شیكردنەوەی ئاماژەكانی مێشك لە ماوەی ئەم ڕووداوانەی (قسەكردن و هەڵسوكەوتە نائاساییەكان لەكاتی خەوتن)دا ئەنجام دا، ئەوەشیان ئاشكرا كرد كە هەردوو ئەزموونی خەون و كرداری بێئاگایی خودكارانە لە كاتی خەوتندا non-REM sleep ڕوو دەدات. بە بەكارهێنانی تەكنیكە پێشكەوتووەكانی چاودێریكردن لە شوێنی تاقیگەدا و لە ڕێگەی هۆكارەكانی بیستنەوە، جیاوازیی بەرچاویان لە چالاكیی مێشكدا تۆمار كرد لەسەر بنەمای سرووشتی زنجیرە (جا بابەتەكە خەونبینین بووبێت یان لە دۆخێكی وەك هیپنۆتیزم و بێهۆش)ی بێت، ئەم لێكۆڵینەوە پێشەنگە تیشك دەخاتە سەر جووڵە دەمارییەكانی حاڵەتی parasomnias كە دەتوانێت ئامانجی چارەسەری كاریگەرتری هەبێت بۆ ئەم هەڵسوكەوتە تێكدەرانەی خەو.

 

Top