كڵاوی فڕۆكەوانی F35 گرانترین كڵاوی فڕۆكەوانییە

كڵاوی فڕۆكەوانی F35  گرانترین كڵاوی فڕۆكەوانییە

 ناوی ئەم كڵاوە (گرین گلۆ)یە و نرخی 400 هەزار دۆلارە، چونكە بینینێكی زۆر ڕوون بۆ فڕۆكەوان دەڕەخسێنێت لە درەوشانەوەی خۆر و لە تاریكی شەودا، بە بینینی ٣٦٠ پلە و بە ئامانجگرتنی نیشانشكێن. بەربەستی نییە بەهۆی ئامێرەكان یان لاشەی فڕۆكەكەوە كە لە پشتەوە و پێشەوە و خوارەوەیدا فڕۆكەوان دەبینێت، كۆنتڕۆڵی چەك و سیستمی فڕۆكە بە دەنگ و ئامانجكردن بە نیگایەك لە چاوەوە تێدا ڕەخساوە، خێرایی و بەرزی و ئاگاداركردنەوەكان پیشان دەدات، ڕێگە دەدات بە ڕۆیشتنی ئۆكسجین بەپێی پێویست. ئەم كڵاوە لەلایەن كۆمپانیای لۆكهید مارتنەوە دروست كراوە.

Top