ستایلی ژمارە هەشت بۆ برۆی كچان

ستایلی ژمارە هەشت بۆ برۆی كچان
جۆرەكانی مۆدەی برۆ زۆرن و هەر جۆرێك لەلایەن چەند خانمێك یان كچان باوی هەیە و گرنگی پێدەدەن، بۆیە هەڵبژاردنی مۆدەی برۆ كارێكی ئەستەمە، تاوەكو مۆدەیەكی بەرچاو و شایستە دابین بكەین بۆ جوانیی چاو، هەر چەندە ماكیاژی چاو گرنگی خۆی هەیە، بەڵام گرنگی شێوەی برۆ زیاترە و ئەویش دەبێت بەپێی پێویستی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، یەكێك لەو مۆدە سەرنجڕاكێش و جوانانەی برۆ، مۆدەی ستایلی هەشتە، كە لە شێوەی ژمارە هەشت دەچێت و لە ناوەڕاستدا لار دەبێتەوە و بەڵام بە لاریەكی زۆر، بۆیە ناونراوە مۆدەی برۆی شێوە هەشت. ئەو شێوەیە لەلایەن هەڵبژاردنی خانمان بە پێی خواست و ویستە، بەڵام دەكرێ ئەم شێوەیە لەگەڵ ماكیاژی چاو بگونجێنین، بە مەرجێك دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و كراوەی هەبێت، لەم جۆرە مۆدەیەدا، لە سەرەتای لای سەرەوەی برۆ، شێوەی برۆ پڕە و تا چەند بەرەو كۆتایی برۆكە بچین، زیاتر تەنكتر و ناسكتر دەبێتەوە، بەڵام لە ناوەڕاستدا، دەبێ شێوەیەكی كەوانەیی زۆر وەربگرێت و ئەمەش وادەكات كە شێوەیەكی ناسك و رازاوەی هەبێت، ئەم مۆدەیە لە كوردستان باوی هەیە و سەردەمانێكە هەندێك لە خانمان برۆیان بەم جۆرە دادەنێن.
Top