پانتۆڵی كورت بۆ خانمانی تازە پێگەیشتوو

پانتۆڵی كورت بۆ خانمانی تازە پێگەیشتوو
هەموو مۆدەكانی پانتۆڵ، جێگەی بایەخ و گرنگی خانمانن، بە تایبەت ئەوانەی لەگەڵ مۆدەكاندا دەردەكەون، خانمانیش بە پەرۆشەوە دەیپۆشن، بەمەش دەبێ كار بكەین لەسەر جوانی و شێوازەكانی مۆدەی پانتۆڵ، كە جلێكی جوانە و تایبەتە و نمایشێكی جوان و نایاب بە جەستە ببەخشین و هەر مۆدەیەكی لەم جۆرە، ئاڵۆدەی جوانی جەستەی ئەو خانمانەوە بێ، كە پانتۆڵەكە دەپۆشێ، بە تایبەت ئەو كچانەی تازە پێدەگەن، كە حەز بە جۆرەها مۆدەی تازە دەكەن، بەمەش حەزی كچانی تازەپێگەیشتوو لەسەر مۆدەی تازەیە، كە بەگوێرەی تەمەن و شێوەی جەستەی خۆیانە، بۆیەش ئارەزوویان زیاتر لەسەر پانتۆڵی كورت و شێوە نیوەیە، ئەوەی كە بە (سێ چارەگ) ناسراوە لە زمانی قسەكردن، پانتۆڵی سێ چارەگ، مۆدەیەكی شایستەی هەیە، چونكە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ جوانی پێست لەلایەك و هەروەها لەگەڵ جوانیی جەستە و بۆیە دەتوانین لەگەڵ ئەو مۆدە جوانەدا، رێكخستنێكی تەواو دابین بكەین تاوەكو بگەین بەو ئاستەی جوانی كە لەلایەن پانتۆڵەوە دەستمان دەكەوێ، بە تایبەت كاتێك پانتۆڵی لەم شێوەیە بێ و كە دەكرێ لەگەڵ جلوبەرگی سەرەوەی كورت و چەندین جلوبەرگی دیكەشەوە لەبەر بكرێت، بۆیە ئەو جۆرە پانتۆڵە بۆ خانمانی تازە پێگەیشتوو مۆدەیەكی شیاو و جوانە.
Top