كراسێك لە پارە بە (100) هەزار دۆلارە

كراسێك لە پارە بە (100) هەزار دۆلارە
لەلاتان سەیر نەبێت، ئەگەر لە شوێنێكی گشتی كراسێكتان بینی لە كاغەزی پارە دروست كرابێت، واتە لە جیاتی ئەوەی قوماش بەكاربهێنن، پارەیان بۆ دروست كردنی كراسێكی ئافرەتان دانابێت، لە وڵاتی فەڕەنسا لەلایەن دیزاینەری جیهانی (لوسیان ماتیس)ەوە سەیرترین كراس دروست كرا كە تا ئێستا كاری لەم جۆرە نەكراوە، دوای ئەوەی پارەیەكی زۆر كۆدەكاتەوە بۆ ئەوەی كراسێكی لێ دروست بكات، دوای ماندووبوونێكی زۆر، توانی كراسەكە دروست بكات، نرخی ئێستای ئەو كراسە (100) هەزار دۆلارە، ئەگەر یەكێك بیەوێت بیكڕێت و لەبەری بكات، بەڵام دەبێ ئاگاداری خۆی بێت لەوەی كەس كراسەكەی نەدزێت.
Top