دوو منداڵی سەیر بە دەست و قاچەكانیانەوە

دوو منداڵی سەیر بە دەست و قاچەكانیانەوە
ئەوانەی بەهۆی نەخۆشیە جینییەكان تووشی كێشە دەبن كاتێك لە سگی دایكیانەوە دەبن، كە لە داهاتوودا دەبێـتە هۆی كەم ئەندامی لە جەستەدا، بەڵام گرنگە ئەو كەسە بتوانێت لە ژیان بەردەوام بێت و وەك مرۆڤێكی ئاسایی هەوڵی كارەكانی خۆی بدات، ئەوەتا لە وڵاتی پاكستان، منداڵێك لە دایك بووە، كە (6) قاچی هەیە، واتە (4) قاچی زیادە، تەنانەت دەستەكانی هیچ كێشەیان نییە، وەك هەر مرۆڤێكی ئاسایی وایە، ئەو منداڵە خەڵكی شاری سوكورە كە دەكەوێتە هەرێمی سەند لە وڵاتی پاكستان، ئەمەو چارەسەری لە داهاتوودا بە نەشتەرگەری رەنگە (2) لە قاچەكانی بمێننەوە، هەروەها حاڵەتێكی دیكە هەیە، ئەویش منداڵێكە لە وڵاتی بولگاریایە كە دەستەكانی نییە و بە قاچێكی شت دەخوات.
Top