ئەم كوڕە پێڵاوی پێوانە 60 لە پێ دەكات!

ئەم كوڕە پێڵاوی پێوانە 60 لە پێ دەكات!
هەندێك لە مرۆڤ هەن، لە شێوە و رواڵەتدا وەك مرۆڤی دیكە نین، ئەوەش دیاردەی لێكنەچوون دروست دەكات و هەر یەكە بە شێوەیەك دەبێت، یان هەندێك لە منداڵییەوە بەشێكی جەستەیان جیاواز دەبێت لە مرۆڤەكانی دیكە، بەو پێیەی جیاوازی دەبێت و تاوەكو گەورە دەبێت، دەبێتە دیاردەیەكی سەیرتر، لە وڵاتی بەریتانیا، كوڕە گەنجێك لەگەڵ ئەوەی شێوەی وەك مرۆڤێكی ئاسایی وایە، بەڵام قەبارەی پێی لە كەسێكی سرووشتی گەورەترە، ئەو كوڕە ناوی (كارل جریفیفتس)ی (19) ساڵە و كەچی پێوەری پێی دەگاتە (60) بە پێوەری پێڵاوی ئاسایی، واتە درێژی پێی دەگاتە (40) سەنتیمەتر، بەمەش هیچ جۆرە پێڵاوێك بۆی نابێت و كاتێك بیەوێت پێڵاو بكڕێت دەبێت سەردانی كۆمپانیایەكی پێڵاو دروست كردن بكات.
Top