ئەشكەوتی جاسنە
July 19, 2012
رەنگا و ڕەنگ
ئەو ئەشكەوتە دەكەوێتە سەرووی چیای سورداشی هەڵكەوتوو لەقەزای هاوینەهەواری دۆكان بەدووری (50) كیلۆمەترەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی. ئەو ئەشكەوتە دەكەوێتە پشت گوندی كانی خان و لەلێواری چیایەكی گەورە كەوتووە، ئەمەو لەساڵی (1923) هێزەكانی بەریتانیا بەسەختی ئەو ناوچەیان بۆردوومان كرد لەدوای كەوتنی سەركردە شێخ مەحمودی حەفیدەوە بوون، تەنانەت دوای ئەو ساڵە هەر لەو ئەشكەوتەوە ڕۆژنامەیەك دەركراوە بەناوی (بانگی حەق)، سەرەڕای ئەوەش ئەشكەوتی جاسنە شوێنی مانەوەی شێخ مەحمود بووە. ئەو ئەشكەوتە دەكەوێتە سەرووی گوندی جاسنەوە، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە، چونكە ئەشكەوتەكە تەنیا (300) مەترێك لەگوندەوە دوورە، بەرزایی ئەشكەوتی جاسنە (7) مەترە و هەروەها ژێرەوەكەشی نزیكەی (2.5) دوو مەتر و نیو دەبێ، لەژوورەوەش لەدوو بەش پێكهاتووە، بەشی پێشەوەی لە ژوورێك پێكدێ و بەشی دواوەشی بچووكترە لەوەی پێشەوە.