فیستیڤاڵی هەورامان.. لێوان لێوە لەفۆلكلۆر و سیمای كوردان

فیستیڤاڵی هەورامان.. لێوان لێوە لەفۆلكلۆر و سیمای كوردان
ساڵانە لەدوای نەورۆزەوە فیستیڤاڵ و چالاكیەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات.
فیستیڤاڵی هەورامان لەساڵی 2008ەوە ئەنجام دەدرێت، یەكەم فیستیڤاڵ لە(ئەحمەد ئاوا) بەڕێوەچوو، پاشانیش ساڵانی دواتر لە(زەردە) كە ناوچەیەكی هەورامانە ئەنجامدراو ئەمساڵیش لەناوچەی (بیارە)، فیستیڤاڵی ئەمجارەی هەورامان بەوپەڕی وێنای كوردەواری و فۆلكلۆریەوە بەڕێوەچوو كە چەندین بابەتی هونەری و فۆلكلۆری لەخۆ گرتبوو كە هەموو ماناكی كۆن و كوردەواریان لێدەچۆڕاوە، فیستیڤاڵی هەورامان لەچەندین بەشی جیا پێك هاتبوو وەك: دروست كردنی كڵاش بەرووبومی خۆماڵی و كتێبخانەی كوردی و چەندین بەش و یاری فۆلكۆری و كلتوری كە مۆركی ڕەسەنایەتی ئەو ناوچەیان پێوە دیار بوو، هەر ناوچەیەك بەجیا بەرهەم و چالاكیەكانی خۆی نیشان دەدا، لەگەڵ ئەنجامدانی چەندین نمایشی كوردەواری وەك: شایی كوردی، جلوبەرگی كوردی بەچەندین جۆر و شێواز پۆشرابوو، سەرتاپای كەرەستە و كەلوپەلەكان سەرچاوەكەی كوردی بوو، كاتێك ئامادەی ئەو فیستیڤاڵە بوایە هەستت بەكوردایەتیەكی گەورە دەكرد و بەلاتەوە ئەو فیستیڤاڵە بەردەوام بوایە بەبێ وەستان.
رەوەند بەختیار
Top