پەرلەمان و شەونخونی!

پەرلەمان و شەونخونی!
شوێنە پیرۆز و گشتییەكان لەگشت وڵاتانی جیهان دەبێ جێگەی ڕێزگرتن و پابەندبوون بێ، بەڵام جار هەیە دەبێتە ئوتێل و گرنگی خۆی لەدەست دەدا، یان لەلایەن چەند كەسێكەوە دەبێتە شوێنێ بۆ نووستن، ئینجا چ شوێنی دامو دەزگای فەرمی بێ، یان مزگەوت و پەرلەمان و چەندین شوێنی دیكە، یەكێك لەوانە پەرلەمانە كە دەزگایەكی بەرزە و تیایدا بڕیارە چارەنووسسازەكان دەردەكرێ و یان كاری لەسەر دەكرێ، كەچی لەم چەند حاڵەتانەدا پەرلەمان بۆتە شوێنی خەوتن و حەسانەوە، وەك ئەو ئافرەتە كە ئەندام پەرلەمانی وڵاتی جەزائیرە كەچی بەشێوەیەك دانیشتووە یان وەك ئەوەی لەماڵەوە یان لەگەشت و سەیران بێ، هەروەها چەند حاڵەتێكی دیكەش كە چەندین ئەندام پەرلەمان خەوتوون و ئاگاداری باس و خواسی نێو هۆڵی پەرلەمان نین، یان هەندێك لەئەندام پەرلەمانەكان خەریكی وێنەكردن و یاری كردنن لەسەر كۆمپیوتەر، ئەمەش لە هەموو پەرلەمانەكان دوپات دەبنەوە.
Top