قژی كچێك ئەوەندەی باڵای خۆیەتی!

قژی كچێك ئەوەندەی باڵای خۆیەتی!
هەندێك لەخانمان و كچان حەز بەدرێژبوونی قژیان دەكەن، كەچی لەلایەكی دیكەوە هەن حەزی پێناكەن و ئەمەش لەترسی شۆرین و خزمەتكردنی قژیانەوە، چونكە كاتێك قژ درێژ بێ، ئیتر خزمەتكردن و ماندووبوونی دەوێ لەكاتی شووشتن و یان داهێنان و بەستنی، كەچی وادیارە ئەو خانمە گوێ بەو ماندووبوونە نادات، كە خۆی تەمەنی (19) ساڵەو تەنیا جارێك قژی بڕیوە، چونكە حەز بەدرێژبوونی قژ دەكات و كە ئێستا قژی ئەوەندەی خۆیەتی. ئەو كچە ناوی (سانیا)یە و لەوڵاتی ئەرژەنتین دەژی، كە درێژی باڵای (170) سەنتیمەتر دەبێ و كەچی درێژی قژی بڕێك لەباڵای كەمترە كە ئەویش (160) سەنتیمەتر دەبێ، وادیارە ئەو خانمە دەیەوێ ببێتە خاوەن درێژترین قژ لەجیهان ئەمەش دوای چەند ساڵێكی دیكە بەو ئاواتەی دەگات.
Top