میلیسا: چاوی پیاوان پیسەو كراسەكەمیان دڕاند!

میلیسا: چاوی پیاوان پیسەو كراسەكەمیان دڕاند!
دوای ئەوەی خانمە جوان و قەشەنگی لوبنانی (میلیسا) بەشداری لەبۆنەیەكی تایبەت بەگۆرانیبێژی لوبنانی (رامی عەیاش) دەكات كە لەیانەی (بۆبیرتۆ ڤاڵی) لەشاری دوبەی ئیمارات ئەنجام درا، ئەو خانمە دوای ئەوەی دەچێتە سەر شانۆی ئاهەنگەكە بەمەبەستی گۆرانی گوتن، كەچی حاڵەتێكی سەیر ڕوویدا، ئەویش بەكەوتنی یەكێك لەدووگمەكانی سەر سینگی جلەكەی میلیسا بوو، كە بەو شێوەیە دروست كرابوو، ئەگەر هەر دوگمەیەكی بكەوێت تەواوی سینگ و سكی بەدەردەكەوێ، بۆیە حاڵەتەكەی بەسەر هات و زۆربەی دانیشتوانی ئەو ئاهەنگە سینگی (میلیسا)یان بینی و بووە جێگەی سەرسامی زۆربەی ئامادەبوون، ئەوەی سەیرە، میلیسا دوای ئەوەی دەڕوا و جلەكەی دەگۆڕی و دەگەڕێتەوە ئاهەنگەكە دەڵێ: كراسەكەم زۆر بەجوانی دیزاینی بۆ كرابوو و بەجوانیش دروست كرابوو، بەڵام ئەوەی من بیزانم كاتێك هاتمە سەر شانۆ ئەو هەموو چاوەی پیاوان سەیریان كردم و ئاواتیان ئەوە بوو جلم لەبەر نەبێ، بۆیە بەچاوە پیسەكانیانەوە جلەكەی منیان دڕاند و تووشی ئەو حاڵەتە بووم!
Top