هەنگاوەكانی تەسریحەیەك بۆ كەزی

هەنگاوەكانی تەسریحەیەك بۆ كەزی
زۆر جار دانانی تەسریحەیەكی دیاریكراو بۆ قژ دەبێتە هۆی بیركردنەوە و ماندووبوونێكی زۆر كە خانمان تووشی دەبن، بەجۆرێك لەدواتردا ناتوانن بەئاسانی كاری تەسریحەكە بكەن، بەتایبەت ئەو كاتانەی كە خانمێك تەنیا دەبێ و پێویستی بەتەسریحەیەكی جوانە، ئێمەش لێرەدا ئەو كارە ئاسان دەكەین و دەتوانین لەڕێگەی دانان و هەنگاوەكانی تەسریحەیەكی جوان و خنجیلانە، كە بۆ گشت شوێنێك دەگونجێ بەوێنە و نووسینەوە ڕوونی بكەینەوە، كە بەم شێوەیە خوارەوە و بەئاسانی ئەنجام دەدرێ. سەرەتا لەناوەندی سەر، قژت بكە بەدوو ئاڕاستە و دواتر دوو كەزی بچووكی لێ دروست بكە. دواتر تەڵێكی لەلای ڕاستەی قژەوە بۆ لای خوارەوە بهێنە و پاشان كەزییەكە بخەرە سەر شوێنی شەق كردنی قژەكە، دواتر كەزییەكی دیكە دروست بكە بەهەمان شێوە لەبەرامبەردا بۆ ئەوەی یەكسان بێ لەدیمەنەوە، دواتر سێ كەزی دیكە ئەنجام بدە كە لەو كەزییەی ناوەڕاستەكە بیئاڵێنە و تاوەكو بچێتە ناو یەكتر، پاشان بەهەمان شێوە سێ كەزی دیكە بەهەمان ئاراستەوە بێنە خوارەوە، بەم شێوەیە دیمەنێكی تێكەڵ لەكەزی و تەسریحەیەكی جوانیش ئامادە دەبێ.
Top