تابلۆ و چوارچێوەی وێنە دیكۆری ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكات

تابلۆ و چوارچێوەی وێنە دیكۆری ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكات
لەماڵدا زۆربەی كەرەستەكان جوانی خۆیان هەیە، هەیە بەشێوە بچووكەكەی، هەیە بەدیمەنی دیكۆری یان ئەو شوێنەی كە لێی دادەنرێ، یەكێك لەو كەرەستە بچووكەی كە جوانیەكی شیاوی هەیە، دەكرێ سوودێكی گەورەی لێوە ببینین، بەتایبەت لەژووری نووستن و لەسەر سیسەم، یان كاتێك بەسەر دیوارەكانەوە هەڵدەواسرێن، ئەویش تابلۆی وێنەیە. تابلۆی وێنە بەهەردوو شێوە بچووك و گەورەكانەوە، دەتوانن دیمەنێكی جوان و شایستە ببەخشن، بەمەش لەڕێگەی دانانی وێنەی كەسی ماڵەكە، یان وێنەی سرووشتی و وێنەی تایبەت لەناو ئەو چوارچێوە یان تابلۆیانە، دەبێـتە یەكێك لەجوانترین كەرەستە بۆ دیكۆری ماڵ، بەتایبەت ئەگەر وێنە و چوارچێوەكە، یان تابلۆكە بەجوانی ڕێكبخرێن و لەشوێنی تایبەت دابنرێن، بەمەش دەتوانین گەورەترین سوود وەربگرین لەتابلۆ و چوارچێوەی ناو ماڵ، بەجۆرێك كە لەپێشووتردا كاری لەسەر كرابێ و بۆ مەبەستێكی تایبەت و لەشوێنی تەواوی خۆی دابنرێ.
Top