جوانی تاكە ڕەنگ بۆ كراسی كوردی

جوانی تاكە ڕەنگ بۆ كراسی كوردی
جلوبەرگی كوردی شایستەی چەندین دیمەنی جوان و ڕازاوەیە، بەڵام دەبێ بەو گرنگییە دروست كرابێ و نەخشی بۆ بكرێ كە دیمەنێكی شایستەی هەبێ، بەجۆرێك لەگەڵ شێوە و ڕووخساری ئەو كەسە بگونجێ كە دەیپۆشێ، لەم ڕێگەیە دەتوانین جلی كوردی بەجوانییەكی درەوشاوە و دیمەنێكی جوانەوە كاری لەسەر بكەین. لەجلوبەرگی كوردیدا لایەنێكی گرنگ هەیە ئەویش دانانی یان ئامادەكردنی جلەكە لەچ ڕەنگێك بێ، لێرەدا گرنگی ڕەنگ دەردەكەوێ كە لەگەڵ چۆنییەتی دیمەنێكی خۆیەوە پێوەی بنەخشێنرێ. دەتوانین ڕەنگێكی دیاریكراو یان چەند ڕەنگێك لەجلێكی كوردی كۆبكەینەوە، لەگەڵ ئەوەی كراسی كوردی لەڕەنگێكەوە یان ئەگەر تاك ڕەنگێك بێ، زیاتر جوانتر دەبێ، بەڵام دەتوانین لەچەندین ڕەنگی دیكە كاری لەسەر بكەین، یەكێك لەو مۆدە باوانەی لەكراسی كوردیدا هەن، ئەویش كراسی كوردی لەڕەنگی ڕەشە، كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەیە بەتایبەت كاتێك بەجوانی ڕەنگی كەوێ و كراسەكە و لەگەڵ ئێلەگەوە هەندێك جیاوازیان دەبێ، دەبێ ئەوەش بزانین بوونی ئێكسسوارەكان وەك قایش، پشتەسەر، گۆبەرۆك، گرنگییەكی تەواو بەدرەوشانەوەی كراسە ڕەشە كوردییەكە دەدات، ئینجا ئەو ئێكسسوارانە چ لەزێڕ بن یان زیوو.
Top