پێڵاوی بــــــــووكی پاژنە بەرز و ڕەنگ سپی

پێڵاوی بــــــــووكی پاژنە بەرز و ڕەنگ سپی
كەرەستە و ئێكسسوار پاییەكی گرنگیان هەیە لەبواری جوانكاریدا، كە هەر یەكە بۆ مەبەستێكی تایبەت بەكاردەهێنرێ و دیمەنێكی ڕازاوەی هەیە، لەگەڵ هەر كەرەستەیەك یان ئێكسسوارێكی سەرەكی، دەتوانین چەندەها بیرۆكە و مۆدەی تایبەتی لەسەر ئامادە بكەین، كاتێك خانمێك پێویستی بەكەرەستە و ئێكسسوارە سەرەكییەكان دەبێ، كە دەبێ هەر یەكە بەپێی خواست و ویستی ئەو كەسە بێ، لەیەكێك لەقۆناغە گرنگەكانی ژیانی خانمان، ئەویش ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریە، كە ڕۆژێكی تایبەتە لەژیانی خانمان دەبێ بەدڵی خۆیان كەرەستە و ئێكسسوارەكان هەڵبژێرن، یەكێك لەو كەرەستە سەرەكییانەی كە خانمی بووك دەبێ هەیبێ، ئەویش پێڵاوە، كە دیمەنێكی جوان و شێوەی خۆی هەیە، بەتایبەت كاتێك كە كراسی بووك كورت بێ یان پێڵاو دەربكەوێ، بەم جۆرە دەبێ دیزانێكی جوان و شایستەی بەخۆوە هەبێ، بۆیە دەكرێ پێڵاوی بووك لەو دیمەنە یان لەو ستایلە بێ كە لەگەڵ جلەكە بگونجێ و دیمەنی خۆی لەدەست نەدات، چونكە ئەویش بەشێكە لەكەرەستە و بەشەكانی جلی بووك، مۆدەی تازەی پێڵاوی بووك، پاژنە بەرز و ڕەنگ سپیە.
Top