كراسی كورت مـــۆدەی وەرزی هاوین

كراسی كورت مـــۆدەی وەرزی هاوین
لەگەڵ وەرزی هاوین، كە وەرزێكە تیایدا جلوبەرگی كورت و سادە و تەنك مۆدەی دێتەوە، بۆیە گۆڕانكاری لەمۆدەی جلوبەرگ كارێكی پێویستە و دەكرێ لەسەرەتای وەرزەوە ئەنجام بدرێ. بوونی ئەو ڕێژە زۆرە لەمۆدەكانی جلوبەرگ وادەكات كە خانمان تووشی سەرلێشێواوی بن لەوەی كامە جل بۆ وەرزی داهاتوو كە وەرزی هاوینە ببێتە مۆدە و جلێك بێ تیایدا بەئاسانی بحەوێتەوە و سوود لەجوانییەكەشی وەربگرێ. پسپۆرانی جوانكاری ئاماژە بۆ ئەوەدەدەن كە مۆدەی داهاتووی وەرزی هاوین بریتی دەبێ لەكراس، یان زیاتر ڕوونتر بێ، ئەوەی لای خۆمان بەكراسی عەزێ ناسراوە، كە جلێكی كورتە نێوان سەر سینگ و تا سەر ئەژنۆ یان خوارەوەتر دادەپۆشێ. ئەمەش دەبێتە یەكێك لەجوانترین مۆدەكانی جلوبەرگ، كە چەندین لایەن لەخۆ دەگرێ بۆئەوەی لەكاتی پۆشیندا لەگەڵ چەندین جلی دیكە بگونجێ، كراسی كورت (عەزێ) مۆدەیەكی كراوەی هەیە، دەكرێ بەسادەیی بپۆشرێ یان دەكرێ لەگەڵ سترێج كە مۆدەیەكی شایستە دابین دەكات، دەكرێ لەگەڵ بۆدەیەك بپۆشرێ ئەمەش وێنەیەكی جوان و ڕازاوەی دەبێ، سەبارەت بەڕەنگەكانیشەوە، زیاتر ئەو ڕەنگە كراوانە كە لەگەڵ وەرزی هاوین دەگونجێ لەوانە: زەرد-سوور-وەنەوشەیی-قاوەیی-سپی.
Top