رێواس و چەقەلە(چوالەیە) یان گێڵاس!

رێواس و چەقەلە(چوالەیە) یان گێڵاس!
هەر لەگەڵ هاتنی بەهار و پشكوتنی گەڵاكانی دار و و سەوزبوونی دەشت و دەر، هەریەك لەڕێواس و چەقەلە(چوالە) پەیدا دەبێت و دەبێتە سەوزەیەكی كاتی بەهار و تام و چێژێكی تایبەتی دەبەخشێت، ڕێواس زیاتر لەناوچە شاخاویەكان پەیدا دەبێت، هەرچی چەقەلەشە لەناوچەكانی قەرەسنج پەیدا دەبێت، لەداری بڵندەوە بەهەزارەها چەقەلەی پێوەیە و دوای ڕەنین كردن، واتە لێكردنەوەی چەقەلە لەدارەكان، ئینجا ئەگەر پیس بێ پاك دەكرێـتەوە و ئامادە دەبێ بۆ خواردن، كاتێك پێی دەگوترێ چەقەلە كە تەڕرە و دوای ئەوەی وشك دەبێـتەوە دەبێتە باوی، سەڕەرای بەپیتی كوردستان و بەروبوومەكانی ئەم بەروبوومانەش بەرهەمی ئەو بەپیتیەی كوردستانە. ئەوەی ڕێواس ببینێ دڵی بۆی دەچێ و لەدوورەوە بۆی هەوڵدەدات تاوەكو لكێكی لێ بخوا، ڕێواس لەسەر زەوییەوە شین دەبێ و بەهەنگاوێكی ئاسان لێدەكرێتەوە، تەنانەت ئەوەی چاوی بەچەقەلەش بكەوێ، دەمی پڕ ئاو دەبێ و دەیەوێ هیچ نەبێ چەند دانەیەكی لێ بخوات، ڕێواس و چەقەلە لەگەڵ خوێ تامیان خۆشتر دەبێ، تەنیا جیاوازییەكی نێوان ڕێواس و چەقەلە ئەوەیە، كە ڕێواس سپی دەكرێ واتە پەلكەكەی لێدەكرێتەوە و ئینجا دەخورێ، بەڵام چەقەلە دوای شوورانەوە دەخرێتە ناو دەم و دەخورێت، سەرەڕای ئەوەی لایەنەی تەندروستیەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەدرێ كە ئەو ترشیەی لەڕێواس و چەقەلە هەیە، سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە و خواردنێكی خۆشە كاتێك لەگەڵ هەندێك خوێ دەیخۆی.
Top